له به‌سره به هۆی پیس بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه 60 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون
دوای ئه‌وه خه‌لكی پارێزگای به‌سره به‌هۆی گیرانه‌وه‌ی ئاوی چه‌ند رووبارێك, سه‌رچاوه‌ی ئاوای خواردنه‌وه دووچاری گرفتی كه‌می ئاوی شیرین و زیاد بوونی خوێ بویه‌وه له نێو ئاوه‌كه, به‌ده‌ر له‌مه سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ئه‌و پارێزگایه پیس بووه به پێی زانیاریه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی پارێزگاكه, ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له شاری به‌سره باشوری عێراق ژه‌هراوی بوون، گه‌یشته 60 هه‌زار كه‌س.
مه‌هدی ته‌میمی به‌رپرسی ئۆفیسی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ له به‌سره، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌وه ژه‌هراوی بوون، گه‌یشتووه‌ته 60 هه‌زار كه‌س.
مه‌هدی ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پیسبونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوانی شاره‌كه و بانگه‌وازی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق كرد به‌خێرایی ژماره‌ی ژه‌هراوی بووان رابگه‌یه‌نێت و رێوشوێنی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له دۆخه‌كه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، رێژه‌ی مادده‌ی ره‌قی ناو ئاوی خواردنه‌وه كه به‌پێی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان نابێت هه‌زار و 200 تێپه‌ڕبكات له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌دا گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و 500.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره له شه‌تولعه‌ره‌به‌وه دابینده‌كرێت كه له یه‌كگرتنی رووباره‌كانی دیجله و فورات پێكهاتووه، به‌م دواییه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له ئاوه‌كه‌دا و پیسبونی ئاو و ژینگه و نه‌بوونی سیستمی پێشكه‌وتوو بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه، حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون به هۆی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له شاره‌كه‌دا بووه‌ته دیارده.
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق مانگی ئاب له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، پیسبونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كه، 18 هه‌زار كه‌سی تووشی نه‌خۆشیی جیاجیا كردووه.