كۆسرەت رەسوڵ گەیشتە كەركووك
خواگوڕك
مەسعود مەڵا هەمزە سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، كەمێك پێش ئێستا كۆسرەت رەسوڵ گەیشتووتە شاری كەركووك بەمەبەستی هاوكاری كردنی هێزەكانی ئەمنی ئەو شارە.
مەسعود مەلا هەمزە دەشلێت”لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە لیوایەکی پێشمەرگەی تایبەت بە کۆسرەت رەسوڵ، لەنێو شاری کەرکووکدان و هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن”.
شایانی باسە پێشتریش هێزێكی زۆر لەهەولێرەوە گەیشتە شاری كەركووك بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، لەو بارەیەوەش، عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات، به‌رپرسی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، به گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه، مه‌ترسی له‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی دۆمێز نامێنێت.