ئۆپێک: ئێران 150 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی كه‌مكردووه, پاشه‌كشه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانیش له‌و وڵاته به‌رده‌وامه

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران په‌سه‌ند كرد ژماره‌یه‌ك گه‌وره كۆمپانیای بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جیهان له‌و وڵاته پاشه‌كشه‌یانكرد, له ئێستادا قه‌باره‌ی قه‌یران دارای ئێران تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت, له دواهه‌مین راپۆرتی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ئاب 150 هەزار بەرمیلی دیکە کەمیکردووە.
بەپێی راپۆرتەکە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئێران دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بەردەوامە لە دابەزین. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی حوەزەیران رۆژانە نزیکەی 29 هەزار بەرمیل بوو و لە ماوەی سێ مانگی رابردوو بە گشتی رۆژانە 235 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
پێشبینیدەکرێت بە جێبەجێکردنی گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێران کەمتربێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، سعودیە لیبیا و نەیجریا لە مانگی ئاب بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و عێراق لەو مانگەدا رۆژانە سێ ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، ئەوەش ریکۆردێکی پێوانەییە.