سه‌در و هادی عامری بڕیاری كۆتاییاندا له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوانیان

 

دوای چوار مانگ له‌ گفتوگۆی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق, تا ئێستا نه‌توانراوه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دروستبكرێت ئه‌گه‌رچی میدیا عێراقیه‌كان ئاماژه‌ به‌ دروست بوونی هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌ نێوان هاوپه‌یمانی سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌درو هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری پێكهاتووه‌.

به‌ پێی هه‌والێكی راگه‌یاندنی حزبی فه‌تح, ئه‌مڕۆ هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی ڕێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف و سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری، كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، كرا: “عامری و سه‌در له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ناونای سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، ڕێككه‌وتن”.

پێشتریش، په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ڕای گه‌یاند: “فه‌تح و سائیروون له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق، ڕێككه‌وتن”.

Back to top button