وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌ب, داوا له توركیا ده‌كه‌م ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و هێزه‌كانیان له‌خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكشێننه‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سودان, ژماره‌یه‌ك برَیارو راسپارده ده‌رچوو, كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، داوایان له توركیا كرد، هێزه‌كانی له عێراق “هه‌رێمی كوردستان” بكشێنێته‌وه و بوونی هێزه‌كانی توركیاش له‌ناو خاكی عێراق به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب هه‌ژمار كرد.
ئه‌مڕۆ خولی خولی ئاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سوودان به‌رێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به “هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه”، له‌و بڕیاره‌دا وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیانكرده‌وه، “له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان داوا له لایه‌نی توركی ده‌كه‌ین، هێزه‌كانی له ناو خاكی عێراق “هه‌رێمی كوردستان” بكشێنێته‌وه”.
هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای له وڵاتانی ئه‌ندام كرد، فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی توركیا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراقدا نه‌كات و ده‌ست له‌و ره‌فتاره بێزاركه‌رانه‌ی هه‌ڵگرێت، كه هه‌ره‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌ندام داویان له ئه‌مینداری گشتی كۆمكاره‌كه‌یان كرد، به‌وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و راپۆرتی خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌پاساوی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له ناوچه سنووریه‌یكانی هه‌رێم، هێزه‌كانی توركیا له زۆر ناوچه‌ی سنووری هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و، له هه‌ندێك ناوچه‌ی وه‌ك برادۆست، سێكوچكه‌ی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان – ئێران – توركیا نزیكه‌ی 27 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته قووڵایی خاكی هه‌رێمه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له ترسی بۆردومان و هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، گوند و دێهاته‌كانیان چۆڵ كردووه.
ماوه‌ی دوو رۆژه، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سوودان و به‌شداری “ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت” ئه‌مینداری گشتی كۆمكار له شاری قاهیره، خولی 150ـی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، بڕیاریشه له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی تاوتوێ بكرێن.