لە سوێد پێنج کورد بە پەرلەمانتار هەڵبژێردران

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سوید به‌ڕێوه‌چوو كه‌ چل كه‌س به‌رگه‌ز كه‌ورد به‌ر بژێری لیست و قه‌واره‌ جیاوازه‌كان بوون, پاش راگه‌یاندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوێد، پێنج کورد بە پەرلەمانتار هەڵبژێردران.

جەبار ئەمین، پەرلەمانتاری سوێد رایگەیاند، بەپێی ئەو ئەنجامانەی تاوەکو ئێستا دەرکەوتوون لە خوولی داهاتووی پەرلەمانی سوێد لانیکەم پێنج کەسی بە رەچەڵەک کورد دەبنە پەرلەمانتار، ئەوانیش، لاوێن رێدار، گوڵان ئاڤچی، رۆزا گوچلو هێدین، سەرکان کۆسێ و قادر کاسیرگە.

جەبار ئەمین دەشڵێت، تاوەکو دوو رۆژی دیکە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوێد بەردەوامدەبێت و جگە لەو پێنج کەسە ئەگەر هەیە چەند کاندیدێکی دیکە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

جگە لە پەرلەمان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان لە سوێد بەڕێوەچوون. لەنێو سەرجەم لایەنەکانیشدا کورد خۆیان بەربژێر کردووە.

جەبار ئەمین ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر هەیە ژمارەیەکی زۆر کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

رۆژی یەکشەممە 9-9-2018 سێهەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانییەکان لە سوێد بەڕێوەچوون، رێژەی بەشداریکردن لە 84% بوو. تەنیا بۆ پەرلەمان زیاتر لە 40 کورد خۆیان بەربژێر کردبوو، کە ژمارەی کورسییەکانی 349یە..

لە هەڵبژاردنەکەدا هەشت لایەن کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا، کە بەسەر دوو کوتلەی گەورەدا دابەشبوون، ئەوانیش کوتلەی چەپ و سەوز، کە لە پارتەکانی (سۆسیال دیموکرات، ژینگە و چەپ) پێکدێت و 144 کورسییان بەدەستهێناوە. هەروەها کوتلەی راستڕەو، کە لە پارتەکانی (پارێزەران، لیبراڵ، سەنتەر و مەسیحی) پێکدێت و 143 کورسییان بەدەستهێناوە.

جەبار ئەمین دەڵێت “لەبەرئەوەی پارتی رەگەزپەرستەکان، کە ئێستا 62 کورسی بەدەستهێناوە، لایەنگری راستڕەوەکانن، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە کوتلەی راستڕەوەکان چەند هەفتەیەکی دیکە دیکە حکومەت پێکبهێنێت”.

Back to top button