به‌وێنه…دوو كچی تری كوردی ئێزدی رزگاركران.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی كوڕ و كچانی كوردانی ئێزیدی، له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمه‌وه دوو كچی تر رزگاركران له چنگی تیرۆریستانی داعش.”
ئیناس و فەیرۆز، دوو کچە کوردی ئێزدی بوون. لە مانگی 8ـی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون، بەپێی زانیارییەکان، کە سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاوی کردووەتەوە، ئیناس و فەیرۆز دوای رفاندنیان، لە شاری شنگالەوە برابوونە سووریا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی رزگارکردن و گەڕاندنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانە دەدات و نووسینگەیەکی تایبەتیش بەو پرۆسەیە، کە راستەوخۆ سەر بە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، کراوەتەوە.