ئه‌مریكا سزای گروپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران له عێراق ده‌دات.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ده‌یه‌وێت له رێگای پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت سزای سه‌رجه‌م ئه‌و گروپه چه‌كداریانه‌ی عێراق بدات كه ئێران پاڵپشتی ده‌كات و هاوكاریان ده‌بێت.”
چەند ئەندامێکی پارتى کۆماری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەنیازی پێشكه‌شكردنى پێشنیارێکن بۆ سه‌پاندنی سزا بەسەر ئەو گرووپه چه‌كدارانه‌ى عێراق کە پەیوەندییان هەیە بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو ئەندامانهى ئه‌نجومه‌نى پیران کە سەرپەرشتی پێشنیارى سه‌پاندنى سزاكان دەکەن گوتی: “ئەندامانی کۆماری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەنیازن یاسایەک پێشنیار بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی هەژموونی ئێران لە عێراق، ئەمەش لەکاتێدایە کە ئەمریکییه‌كان لە عێراق ترسی هێرشی ئەو گرووپانەیان هەیە کە ئەمریکیيەکان پێیانوایە ئەم گرووپانە بریکاری ئێرانن لە عێراق”.
پڕۆژە یاساکە کە له‌بارەی تیرۆرە، سزا دەسەپێنێت بەسەر ئەو گرووپانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێرانن و، ئەو پڕۆژە یاسایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاپەند دەکات بە بڵاوکردنەوەی لیستی ئەو گرووپە چەکدارانە کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
هاوكات له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانيش پڕۆژه ياسايهكى هاوشێوه پێشكه‌شكراوه، به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران له عێراقدا.