ناوه‌ندی وه‌رگرتنی سیسته‌می زانكۆلاین راگه‌یاندراوێك بۆ قوتابیان بڵاوده‌كاته‌وه.
ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان له سیستمى زانكۆلاین، ئاگادارى گشت قوتابیانی قۆناغى 12ى ئاماده‌یى ده‌رچووى خولى دووه‌م ده‌كاته‌وه ده‌توانن له سیستمى زانكۆلاین خۆیان تۆماربكه‌ن.”
ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان له سیستمى زانكۆلاینى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خوێندكاران و قوتابیانى قۆناغى 12 ئاگاداردەکاتەوە: كه هەركات نمرەكانی خولی دووەم بەفەرمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه بە دەستیان گەیشت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌یخه‌نه سیستمه‌كه‌وه.
له راگه‌یەنراوه‌كه باس له‌وه‌كراوه.” كه ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر پرۆسەی زانكۆلاین نیە و ده‌رچووانى خولی دووەم دەتوانن فۆرمی زانكۆلاین پڕبكەنەوە.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 4ى ئه‌یلول، سیستمى زانكۆلاین له‌ڕێگه‌ى وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌می دوانزەی ئامادەیی کاراكراوه، ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن بهسیستمەكانی (زانكۆلاین، راسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه، دوامۆڵه‌تیش سه‌عات (12)ی شه‌وی 14ی ئه‌یلوله.
له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى پێشكه‌شكردن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌گه‌رێكى زۆر هەیە واده‌ى پێشكه‌شكردن كه له سبه‌ى شه‌وه‌وه كۆتایى پێدێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى كه‌م درێژبكرێته‌وه، تاوه‌كو ده‌رفه‌تى زیاتر بدرێت به ده‌رچووان.