گومان لە فرۆكەی عێراقی دەكرێت ئەمرۆ فرۆكەش بەشداری هێرشی داعشی كردووە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەی میدیاكان، كاتژمێر 5:20 خوڵەك فرۆكەیەكی نەناسراو كە گومان دەكرێت فرۆكەی عێراقی بێت، لە ئاسمانی داقووقدا بۆمبێكی بۆ ناو سەتنەری قەزاكە خستۆە خوارەوە كە بەو هۆیەوە یەوە 9 كەس شەهید بوونە و 17 كەسیش بریندار بوون.
عه‌قید پۆڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی داقووق، رایگه‌یاند، رووداوێكی هاوشێوه تازه‌خوورماتوو روویداوه و تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه سه‌ر به كام لایه‌نن، هەروەها رایگەیاندووە، كە ته‌واوی قوربانییه‌كانی ژن و منداڵن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان گومانییان هه‌یه له‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به هه‌ڵه ئه‌و دوو شوێنه‌یان كردبێته ئامانج و ده‌ڵێت: “دوای نه‌مانی ده‌نگی فڕۆكه‌كان به ئاسمانی شاره‌كه، بۆردومانه‌كانیش نه‌مان”.