یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ نیازی كڕینی ئه‌م یاریزانه‌یه‌.

لە ژمارەی ئەمرۆ پێنج شەممەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوکراوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە ساوڵ نیگوێزی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەدات و دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.”

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بدات کە 150 ملیۆن یۆرۆیەو تا ساڵی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردۆتەوە.

لە کۆتایدا رۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی بەرشەلۆنە لە وەرەکانی 2016- 2017 هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ، بەڵام لە کڕینی سەرکەوتوو نەبوو.

ساوڵ لە 2 یاری لەگەڵ ئیسپانیا لەگەڵ راهێنەری نوێ لویس ئینریکی کاتێک بەسەرەکی یاری کردووە، توانیویەتی 2 گۆڵ بکات.

Back to top button