مانگرتنی گشتی له ئێران ٤۰ ده‌ستگیركراوی لێده‌كه‌وێته‌وه
لە بەرەبەیانی دوێنێ چوار شه‌ممه ۱۲ی۹ی۲۰۱۸ سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە داخستی دووکان و بازار و نەهاتنە دەرەوە لە ماڵ، ناڕەزایی خۆیان بە ڕەوتی سێدارەی چالاکانی سیاسی و مووشەکبارانی بارەگاکانی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات لەلایەن ئێرانەوە دەربڕیوە.
مانگرتنە گشتییه‌كه شارەکانی “کرماشان – پاوە – نۆدشە – مەریوان – سنە – سەقز – بانە – بۆکان – مەهاباد” بەشێکی زۆریان دووکان و بازار و مۆڵە گشتییەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.
ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) له راپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند:” دوێنێ چوارشەممە ۲۰۱۸/۹/۱۲ نزیکەی ٤۰ چالاکی مەدەنیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی “پشێوی و هەوڵدان بۆ مانگرتنی گشتی” دەستگیر کراون.
ناسنامه‌ی ۲٦ کەس لە دەسگیرکراوەکان بۆ سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە کە بریتین لە: “ئارام فەتحی، سۆران دانشوەر، موسلم ئیبراهیمی، دلێر ڕەوشەن، محەمەد ئەزکات، ئەحمەد تەبیرە، نەوشیروان خۆش نەزەر، ئەحسەن ئەمانی و ئارمان ئەمانی، خەڵکی مەریوان، خالید حوسێنی، موختار زارعی و موزەفەر ساڵح‌نیا، خەڵکی سنە و خالید گەنجی، ڕەشید ناسرزادە، خدر دەولەتی، سیامەند دەولەتی و مووسا ئازەری، خەڵکی شنۆ و باقر سەفەری، خەڵکی ڕوانسەر و جەعفەر ڕەسووڵپوو، بەهمەن دەندانساز، محەمەد لێلانەیی، محەمەد ئەمینی، وەفا و محەمەد خەڵکی سەردەشت و دیاکۆ باغبانی خەڵکی بۆکان”.
له دوای تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیموكرات له ڕۆژئاوای كۆیه به هاوكاری لاهور جه‌نگی كه زانیاری هه‌واڵگری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزبی دیموكرات گواستبویه‌وه بۆ سه‌كۆی موشه‌كی ئێران ، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند هاوڵاتییه‌كی كورد له سێداره دران له ڵایه‌ن حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بانگه‌واز ئاراسته‌ی كوردان له رۆژهه‌ڵات كرا و مانگرتنی گشتی زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرته‌وه.