گومان لە باڵێكی یەكێتی دەكرێت لەشەڕی ئەمرۆی كەركووك
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەسەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر كەركووك بەشێكی زۆری بارەگا و دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتی پاشەكشەیان كردووە، لەلایان داعشەوە دەستی بەسەرگیراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 3، داعش هێرشی كردە سەر شاری كەركووك، بەماوەیەكی زۆر كەم دەستی گرت بەسەر چەندین ناوەندی بازرگانی ئەو شارە و چەندین بارەگای حزبیشی كۆنترۆڵ كرد،
هەر لەسەرەتاوە پرسیار لەبارەی هاتنی ئەو هێزە زۆرەی داعش دروست بوو بۆ ناو كەركووك، بەڵام بەرپرسانی ئەو شارە هەر لەسەرەتاوە هاتنی ئاوارەكانیان كردە بیانوو بۆ هاتنی ئەو هێزەی داعش بۆ ناو شاری كەركووك.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەمرۆ لەكاتی هێرش كردنە سەر شاری كەركووك لەلایان داعشەوە، چەندین بارەگای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دەزگای ئەمنی سەر بەو حزبە هەرزوو لەلایان داعشەوە كۆنترۆڵكران.
سەرچاوەكان باس لە زوو كۆنترۆڵكردنی ئەو بارەگایانە دەكەن و رایدەگەێنن، گومان لەسەر پاشەكشەی باڵێكی یەكێتی دەكرێت لەكەركووك، دەلێت چوونی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ كەركووكیش پەیوەندی هەبووە بە پاشەكشەی هێزی ئەمنی و دەزگای حزبی سەر بە باڵێكی یەكێتی.
پرسیارەكان لەسەر هێرشی ئەمرۆی داعش بۆ سەر كەركووك و گومانەكان لەپەرەسەندان دایە، لەبارەی شەرەكەی ئەمرۆ هێزەكانی ناو كەركووك.
بەگوێرەی دەركەوتنی هێزەكانی ئەمرۆ شەر لەدژی داعش لەناو كەركووك هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی و هێزەكانی پۆلیس بەشداری كردووە، كەمترین هێزی نزیك لە باڵی دەسترۆشتووی یەكێتی تێدا بەشداربووە.