لایه‌نگرانی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له نیوان یه‌كێتی و گۆڕاندا

دوای ئه‌وه‌ی باڤڵ تاڵه‌بانی هه‌ولێكی زۆری دا كه به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕیته‌وه ناو یه‌كێتی و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی دیزه به ده‌رخۆنه كراوه ،ڕوون نییه به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌رێته‌وه ناو یه‌كێتی یان نا به‌ڵام باڤل تاڵه‌بانی دواجار به به‌رهه‌م ساڵحی گوتووه ئه‌گه‌ر ناگه‌رێیته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی تووشی سه‌رئێشه‌مان مه‌كه‌و بێده‌نگ دانیشه.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”پێشبینی دەکەم دەنگەکانی ھاوپەیمانی بۆ گۆڕان بێت، چونکە بەشداری نەکردنی بەرھەم ساڵح لە ھەڵبژاردن سوود بە یەکێتی ناگەیەنێت، لەبەر ئەوەی لەو ماوەیەی جیابوونەتەوە، یەکێتیان بۆ دەرکەوتووە، ناحەقیی زۆریان بەرامبەر کراوە و ئازاری زۆر دراون، بۆیە باوەڕ ناکەم دەنگ بە یەکێتی بدەن“.
لای خۆیه‌وه حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت : “ھەرچەندە قەوارەکەمان بایکۆتی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، بەڵام لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردندا، بڕیاری ئەوە دەدەین کە ئایا قەوارەکەمان دەنگ بەلایەنێکی سیاسی دەدات یاخود بایکۆتی پرۆسەی دەنگدان دەکەین“.
هه‌روه‌ها حەسەن بارام گووتی :” جارێ ناتوانین بڕیار لەبارەی ئەوە بده‌ین کە دەنگ بە چ لایەنێک دەدەین، چونکە ”کۆبوونەوەمان نەکردووە“. گوتیشی: ”ھەر کاتێک کۆبوونەوەمان کرد، ئەوکاتە ئێمە بڕیاری ئەوە دەدەین لایەنگرەکانمان چۆن و بە چ شێوەیەک بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن“.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بایكۆتی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد ،ئێستا هه‌م یه‌كێتی و هه‌میش گۆران چاویان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ه ، گۆران و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه پێكهاته‌ی خڵته‌و پڵته‌ی یه‌كێتین و هیچ جیاواییه‌كی فكری له نیوانیاندا نییه به‌ڵام شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ش هۆكاری جیابونه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه له یه‌كێتی نه‌ك جیاوازی ئایدۆلۆژیا‌و پرسی خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵی .