مه‌سروور بارزانی : حكوومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ داهاتوو بە دەنگی ئێوە دروست دەبێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پینج شه‌مه ۱۳ی ئه‌یلولی ۲۰۱۸ له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی ژماره ۱۸۳ ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له زاخۆ ، مه‌سروور بارزانی ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ووتارێكی پێشكه‌ش كرد .
مه‌سروور بارزانی ڕاێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:” خەڵكی زاخۆ ڕۆڵی هەبووە لە بەرگری كردن لە كوردستان و دووپاتتان كردەوە كە پارتی ناكەوێ، بۆیە پێویستە جارێكی تر لە هەڵبژاردنی ۳۰‌ی ئەیلوول پارتی سەربخەن و سەركەوتنێكی تر تۆمار بكەن، پیلانی زۆر هەبوو پارتی و ئیرادەی كورد بشكێنن، بەڵام خەڵكی كوردستان ڕێی نەدا ئەوە ڕووبدات و تا پارتی خاوەنی ئەو جەماوەرە بێت هەرگیز ناكەوێ، بۆیە داوا دەكەم لە هەڵبژاردنی داهاتوو كارێكی وا بكەن ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارتی بەرز و بڵند بێت و كارێكی وا بكەن پارتی وەك حزبی سەركردە بمێنێتەوە”.
مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” ئەو ڕۆژەی پارتی هاتە دامەزراندن بۆ ئەوەبوو خزمەت بە خەڵكی كوردستان و بەرگری لە خاكی كوردستان بكات ئەوەیشمان بە كردار سەلماندووە كە بەوەفابووین بەرانبەر قوربانی و ئەوانەی بۆ پارتی خۆیان كردووەتە قوربانی ، ئامانجی پارتی ئەوە نییە باسی كەموكوری كەسی تر باس بكەین و ئێمە مێژووی خۆمان باس دەكەین، هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ پارتی چارەنووسسازە و دەنگی ئێوە ئەو بڕیارە چارەنووسسازە دەدات و دەنگ بدەن بەو كەسانەی كە پارێزەری خوێنی شەهیدانن و بەرگری لەمافی خەڵك دەكەن”.
له به‌شێكی تری گوتاره‌كه‌یدا مه‌سروور بارزانی گووتی :” ئێوە سەلماندتان خاوەنی وەفا و بڕیاری خۆتانن و ئیرادەی ئێوە بەهیچ ناشكێت، بۆیە جارێكی تر ڕۆژی دەنگدان ڕوو لە سندووقەكان بكەن و دەنگی خۆتان بدەن و پێویستمان بەوەیە ڕێژەی بەشداری زۆر بێت، چونكە هێزی پارتی زیاتر دەبێ”. گوتیشی :” حكوومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ داهاتوو بە دەنگی ئێوە دروست دەبێت و بە زۆربوونی ئەندامانی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دروست دەبێت، پێویستە كەموكورتییەكانمان چاك بكەینەوە و دەنگی ئێوە چارەنووسی وڵات دیاری دەكات”.
پارتی دیموكراتی كوردستان به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه بڕیاره رۆژی ۳۰ی۹ی۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له پارتی ۲۷ قه‌واره و لیستی دیكه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ۱۰۰ كورسی و ۱۱ كورسی كۆتای پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه كێبڕكێ ده‌كه‌ن.