گۆڕان نهێنییه‌كی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌ سه‌ر یه‌كێتی و ئێران ئاشكرا ده‌كات

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی كه‌ ئێستا كاندیده‌ له‌سه‌ر لیستی كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لە میانی بەرنامەیه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆڵی ئێرانیه‌كان ده‌كات و ده‌لێت:” یه‌كێتی به‌چ ئامارو پێوه‌ریك ده‌بێته‌ هێزی دووه‌م له‌ كوردستان خۆئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ چوار ساڵی ڕابردوی خۆیان بده‌نه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد ،یه‌كێتی خاوه‌نی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ره‌ و له‌ بیر ناكرێت .

كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و كاندید له‌ لیستی گۆران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان  له‌باره‌ی پێشینیكردنی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ببێته‌ هێزی دووه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :” انشاءالـله‌ ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ وه‌كو هێزی دووه‌م و ده‌نگه‌كانیشمان زیاد ده‌كات ،من نازام به‌ چ ئامارو پێوه‌رێك یه‌كێتی ئه‌بێته‌ هێزی دووه‌م وئێمه‌ گومانمان له‌ دووه‌می نییه‌و شه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌كه‌ین خۆئه‌گه‌رئاوڕێك له‌ چوار ساڵی ڕابردووی ئه‌م گه‌له‌ بده‌ینه‌وه‌ یه‌كێتی گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌م گه‌له‌ كردووه‌ ،یه‌كێتی خاوه‌نی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو له‌ زاكیره‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا له‌ بیر نه‌كراوه‌ “.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ بۆچی له‌ كاتی ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بێده‌نگبوون و ئێستا وه‌كو خیانه‌ت ناوی ده‌هێنن، به‌ربژێره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گووتی :” ئێمه‌ رۆژی ۱۷ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌یاننامه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ركردووه‌و هه‌ندێك پرس په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ناتوانم لێره‌ باسی بكه‌م ، ۱۵ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژێك پێش ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر داوایان له‌ گۆران كرد كه‌ كوردستان بكرێته‌وه‌ به‌ دوو هه‌رێم و ئێمه‌ وه‌كو گۆران له‌ هه‌ریمی سلێمانی بالا ده‌ست بووین “.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ داوای له‌ گۆران كرد كه‌ كوردستان ببێته‌ دوو هه‌رێم ،كاروان هاشم به‌ربژێری بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی :” 15ـی ئۆکتۆبەر ئێمە دەمانزانی 16ـی ئۆکتۆبەر روودەدات، ئەو هێزە ئیقلیمییەی لەگەڵ یەکێتی 16ـی ئۆکتۆبەریان خولقاند، داوای هاوکارییان لێکردین و ئەگەر ئێمە رازی بووینایە ئێستا هەرێمی کوردستان دوو هەرێم بوو و ئێمە لە هەرێمی سلێمانی باڵادەست بووین. ئەوە ئێمە بووین نەچووینە ژێر باری داواکارییەکانیان و هەرێمی کوردستانمان بە یەکپارچەیی هێشتەوە “.

هه‌روه‌ها كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌شڵێت :” جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه‌ ئێستا ڕۆلی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌بینێ ڕۆژی ۱۷ی ئۆكتۆبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر گوتی به‌داخه‌وه‌ خیانه‌تی به‌شێك له‌ ناو قیاده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری دروست كرد “.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وتنه‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌ ئێرانییه‌كان له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button