پۆلیسی هه‌ولێر بكوژێك ده‌ستگیر ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گه‌نجێك له‌شاری هه‌ولێر كوژرا, په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی 12ی ئه‌یلول كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌و پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی رووداوێكی كوشتن له شه‌قامی 100مه‌تری نزیك عه‌نكاوه، دوای گه‌یشتنی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه‌وا هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “سالار صدیق”، ته‌مه‌ن 34 ساڵ، پیشه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی سویدی، له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه كوژرا بوو، تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌شوێنی رووداو رایكردبوو.
باس له‌وه‌شكراوه، پۆلیس دۆسیه‌ی بۆئه‌م رووداوه كرده‌وه و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كرا، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له رووداوه‌كه توانرا بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكرێت له شارۆچكه‌ی كۆیه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، تۆمه‌تبار دوای ده‌ستگیركردنی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، كه‌وا به‌هه‌ڵه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانباری رێكخرا، ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه‌و بڕیاردراوه به به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به پێی مادده (406) له ی.س.