توركیا له به‌رامبه‌ر رووسیا ده‌وه‌ستێته‌وه دژبه‌و وڵاته به‌رگری له ئیدلب ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا رژێمی سوریا به پالپشتی رووسیا ده‌یه‌وێت هێڕشبكاته سه‌ر ئیدلب, له به‌رامبه‌ردا توركیاهاوكاری بۆ ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌نێرێت كه ئیچستا شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
میدیاكانی سووریا دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای توركیا رێگه‌ی به چوونی 180 ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر بۆ گروپه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌ره‌و سنووری پارێزگای ئیدلب داوه، كه باره‌كه‌یان له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
چالاكوانانی سووریا له سنووری شاری ئیدلب به میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌نقه‌ره رێگه‌ی به‌و بارهه‌ڵگره سه‌ربازیانه بۆ ئه‌و گروپانه داوه، كه ناویان له‌خۆناوه “به‌ره‌ی نیشتیمانی بۆ ئازادی” و له سنووری پارێزگای ئیدلب و ده‌وروبه‌ری حه‌ما باڵاده‌ستن.
ئه‌و چالاكوانانه ئاشكرایانكردووه، زۆربه‌ی چه‌كه گوازراوه‌كان له چه‌كی قورس پێكهاتوون، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كیش هه‌ن و له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی “كه‌فه‌ر لوسین”ـه‌وه گوازراونه‌ته‌وه، كه ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌كاتی دانانی خاڵه‌كانی چاودێری هێزه‌كانی سوپای توركیا له پارێزگای ئیدلب، له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه كراوه‌ته‌وه.