یه‌كێتی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌فدێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه پێكده‌هێنن

ئەمڕۆ ھەینی ١٤ی٩ی٢٠١٨ به‌رهه‌م ساڵح به خۆی و قه‌واره‌كه‌یه‌وه گه‌يشته ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
شاندەکەی یەکێتی پێكهاتووە له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، ئه‌رسه‌لان بایز و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی و په‌روین بابه‌كر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، هه‌روه‌ها شاندی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێكهاتووە له د. به‌رهه‌م ساڵح و رێبوار كه‌ریم و حەسەن جیهاد.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” ئامانج له‌چوونی به‌رهه‌م و ساڵح و قه‌واره‌كه‌ی بۆ ماڵی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ، تاوتوێكردنى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه بۆ ناو ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان به‌رله كۆبونه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كیتی به‌رهه‌م ساڵح نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی قه‌واره‌كه‌ی ده‌كات و داوایان لێده‌كات نه‌رمی بنوێنن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و تائاستی یه‌كگرتنه‌وه ئاماده‌ی ده‌رببڕن .
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند:” هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ست به گفتوگۆ بۆ یه‌كگرتنه‌وه ده‌كه‌ن وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح ده‌كات و وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن‌و سەرەنجام یەكگرتنەوە، پێكهێناوه”.