فه‌رمان مه‌جید :یه‌كێتی پلان بۆ ساخته‌كاری دائه‌ڕێژێت

فەرمان مەجید سه‌لام ، سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “بزووتنەوەی گۆڕان وەکو لایەنێکی سیاسی، بەشێوەیەکی ھێمنانە بانگەشە دەکات، چونکە گۆڕان ھێزێکە خەڵکی متمانەی پێ دەکات، ھەروەھا خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ، پەرۆشن بۆ بزووتنەوەی گۆڕان و بەگڕوتینێکی بەھێزەوە دەنگ دەدەن و دەیانەوێت لیستەکەیان سەرکەوتوو بێت“.

سکرتێرەکەی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، گووتی:”کە پلانی بەرنامە بۆ داڕێژراویان ھەیە کە ئیش لەسەر تۆماری دەنگدەران دەکات، پێی وایە ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێ بۆ دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن، گوتیشی: ”بەھۆی ئەم بارودۆخەوە کە خەڵکی بێ ھیوا بووە، ئەمەش ھۆکارێکە بۆئەوەی بەشێوەیەک لە شێوەکان، ڕێژەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی کوردستان کەم بێت، بۆیە ئێمەش ھاوشێوەی لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕەنگە بەشێک لە دەنگەکانمان کەم بکات“.

فەرمان مەجید سه‌لام، سکرتێری مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌ڵێت:” ئەگەر یەکێتی پلان بۆ ساختەکاری دانەڕێژێت، بەھیچ شێوەیەک ئەو دەنگانە ناھێنێت کە بزووتنەوەی گۆڕان ھێناویەتی، ھەرچەندە لە ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق یەکێتی لە سلێمانی هەشت کورسی ھێنا، بەڵام دواتر زانرا یەکێتی ئەو کورسییانەی چۆن ھێناوە، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەنگەکانی کەم ناکات”.

ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له‌ ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه‌ ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه‌ ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه‌ سه‌رخه‌ت دژ به‌ ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به‌ به‌شێكی ئۆرگانی له‌ عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌ و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له‌ شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو.

Back to top button