شه‌وقی كانه‌بی: ئیرهابی فكری پێش ئه‌وه‌ی پارتی بپێكێت خه‌ڵكی ناوچه‌ی زه‌رد ده‌كاته ئامانج
زۆنی مله‌وه‌ن له سایه‌ی كێبركێ و ململانێی ناته‌ندروستی یه‌كێتی و گۆران بەسەوزنیلی نەماتەوە ، چوار ساڵ جارێك هێزێكی تر له ڕیخۆڵه‌كانی یه‌كێتی به‌رده‌بێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه په‌لاماردانی یهكترویهكدی شكاندن به ناوی ئازادییه‌وه! ئیرهابكاران هیچ مانایه‌كیان بۆ حكومه‌تداری و خزمه‌تكردن و خه‌می خه‌ڵك نههێشتووهتهوهوههموو شتێكیان به حیزبی و له‌ناو حیزبیشدا له‌سه‌ر ئیرهابی فكری بینا كردووه.
شەوقی کانەبی، هەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له پۆستێكیدا له ژێر ناونیشانی ( ئیرهابی فیکری ڕوو لە خەڵک!) نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ”ئەو ئیرهابە فیکرییەی باشووری کوردستان بە تەنها ئیرهاب نییە بەرامبەر پارتی وەک حزب، بەڵکو پێش ئەوە ڕووی لە خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە کە پارتی تێیدا دەسەڵاتدارە“.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌یدا هەڵسووڕاوەكهی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان،نوسیویه‌تی :” ئیرهابی فیکری پێش ئەوەی پارتی وەک حیزب و ڕژێمێکی دەسەڵاتدار بپێکێت خەڵکی ناوچەی زەرد بە کۆ دەکاتە ئامانج ، لە ڕاستیدا ئیرهابی فیکری پێویستی بەوە نیە بزانێت سەر بە چ حیزبێکی بەڵکو دەیەوێت بزانێت سەر بە چ ناوچەیەکی”.
له كۆتایی دا شەوقی کانەبی، هەڵسووڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، ده‌شڵێت: ”ئیرهاب کوێرە، چاوی نییە، تا جیاوازی بکات لە نێوان حزبی جیاواز و گرووپی جیاوازدا، تۆ بۆ ئەوەی بە ئامانج نەگیرێیت بە تەنها بەس نییە پارتی نەبیت، بەڵکو دەبێت سەر بە ناوچەیەکی دیاریکراو و کلتووری ناوچەیەکی دیاریکراویش نەبیت“.
ئیرهابی فكری و ئازادی ئه‌وه‌یه تاهێزو توانات هه‌یه جنێو بدهبه پارتی و ڕێبازی بارزانی ، هه‌میشه دژی پارتی و ڕێبازی بارزانی به‌و داهێنان بكه‌ن له هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسی بۆ باڵای پارتی و ڕێبازی بارزانی ،هه‌ركاتێك حه‌زت كرد په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی بده‌ن و خۆئه‌گه‌ر باره‌گات له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو كادر‌و لایه‌نگرانی پارتی شاپتڕێن بكه‌ن ،ئه‌مه بۆخۆی بێساحێبی بێ خاوه‌نه‌كانی زۆنی مله‌وه‌ن.