به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی ده‌بێت كۆنه‌ ئیسلامییه‌كانی ناو قه‌واره‌كه‌ی چیبكه‌ن ؟

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌ری قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان و یه‌كگرتنه‌وه‌مان .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا هاتووه‌ و ده‌ڵێت:” سه‌ركردایه‌تی پیشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ گفتوگۆ وه‌فدێكی باڵا بۆ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كگرتنه‌وه‌مان پێكهێنراوه‌ “.

دواتر سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی دیكەی بڵاوكردەوەو دەستكاری ئەو بەشەی كردووە كە باسلە یەكگرتن لەگەڵ هاوپەیمانی دەكات‌و تێیدا هاتووە”لە بڕوابوونمان بە چەسپاندنی ئارامی ‌و رێكخستنەوەی تواناكانمان، بڕیارماندا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری، بۆ رێكەوتن ‌و ئاراستەی یەكخستن.”

به‌رهه‌م ساڵح پەیوەندییەكانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئاسایی كردووەتەوەو هەریەكە لە كۆسرەت ڕەسوڵ‌و بافڵ تاڵەبانیش پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵیدا هەیە، هەوڵی یەكگرتنەوەی بەرهەم ساڵح‌و یەكێتیش لەكاتێكدایە پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی عێراق نزیكبووەتەوە لە بڕیاری كۆتایی‌ و دیاریكردنی كاندید، بەرهەم ساڵح هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كه‌یه‌كیتی له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌ .

تەمەنی حزبەكەی بەرهەم ساڵح كەمترە لە ساڵێك، یەكەم ئەزموونی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن مانگی ۵ی ئەمساڵ بوو بۆ پەرلەمانی عێراق كە تەنها ۲ كورسی بەدەستهێنا، لەگەڵئەوەی ئەنجامەكانی پەسەند نەكردو دەڵێت”تەزویری گەورەی لێكراوە”.

به‌رهه‌م ساڵح لەقه‌واره‌كه‌یدا بەدەر لە لایه‌نگرانی یەكێتی، هەریەكە لە ئارام قادر سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان‌و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ‌و محەمەد ڕەئوف سەرۆكی پێشوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی دیارترین دوو كەسایەتیی حزبیی دەرەوەی یەكێتین كە لەگەڵ بەرهەم ساڵحدان.

Back to top button