مه‌سعود حه‌یده‌ر: دوای قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح حیزبی تریش ئه‌گه‌رێته‌وه ناو یه‌كێتی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/11/hj8.jpg)
ئەمڕۆ هەینی ۱٤ی۹ی۲۰۱۸ مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری خولی پیشووی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هه‌ژماری تایبەتیی خۆی، لە هه‌ردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەسبووک) و (توێتەر) له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناویه‌كیتی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ”دوای ھاوپەیمانی، لە ئایندەی نزیک حزبی تر دەچێتەوە ناو یەکێتی“.
پەرلەمانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان نوسیویه‌تی :” لە رێککەوتنی ھاوپەیمانی و یەکێتی، چەند کەسایەتییەکی دیاری ھاوپەیمانی دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی”.
لای خۆیه‌وه یه‌كێتی پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان و وه‌فدێكی باڵایان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پێكهێناوه.
ئەمڕۆ هەینی ۱٤ی۹ی۲۰۱۸ کۆبوونەوەیەک لە نێوان یەکێتی و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بە سەرۆکایەتی هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و بەرهەم ساڵح، بەڕێوە چوو و دواتر لە ڕاگەیاندراوێكیان بلاو كرده‌وه .