رێزان حه‌مه ڕه‌شید: ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن هاوڵاتیان خۆیانن خۆ جنۆكه ناچێت ساخته‌كاری بكات
د.ڕێزان حەمەڕەشید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان- عیراق له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له میانی گفتوگۆیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:” به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌یڵێم یه‌كجار نه‌بووه پێشنیارمان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران یا هه‌ر پێشنیارێكی باشمان كردبێت ئەوانەی لەپشکی پارتی و یەکێتی دژمان وەستابێتنەوە، شتی وا ڕوینه‌داوه تا ئێستا، بەپێچەوانەوە زۆر هەماهەنگین و هەمووان پێکەوە شەڕ لەسەر مافی خەڵک دەکەین لەکۆبونەوەکان، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی بەهەموو پێکهاتە حیزبیەکانەوە سورین لەسەر ئەوەی دەنگی دەنگدەر بپارێزین”.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له پشكی گۆران گووتی :” ئەو ژمارە مردووەی باس دەکرێت بەو جۆرە نیە، وە ئەگەر ناوی دوبارە و مردوش ئەوەندە بێت کە ئەو لایەنانە باسی دەکەن ئەوە هەر خودی ژمارەی دانیشتوانی کورد دەخاتە ژێر پرسیارەوە”.
له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌لبژاردن د.ڕێزان حەمەڕەشید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان له پشكی گۆران ده‌ڵێت:” بەتەنها لەڕێگای تۆماری دەنگدەرانەوە ساختەکاری ناکرێت، بەڵکو هۆکاری یەکەمی ساختەکاری هاوڵاتیان خۆیانن با هاوڵاتیان نەچن ساختە بۆ حیزبەکان بکەن کە پێێان وتن ڕەتی بکەنەوە ئیتر خۆ جنۆکە ناچێت ساختەکاری بکات ، ئێمەش نەمانتوانی وەک پێویست ئەو تۆماری دەنگدەرانەی کوردستان پاک بکەینەوە .”
له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هه‌رێم گووتی :” دوو ڕێگا دەتوانرێت تۆماری دەنگدەاران پاکدەکرێتەوە ، یەکەم ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی کە ئەوەش بەپێی دەستور دەسەڵاتی حکومەتی عیراقە، دووەم ئامادەکردنی تۆماری بایۆمەتریە کە ئەوەش هی ئەوەنیە بڵێی بەمانگ و دوو مانگ تەواو ئەبێت.”
د.ڕیزان حه‌مه ڕه‌شید سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنەکان له پشكی گۆران گوتیشی :” ساختەکاری بەتەنها بەتۆماری دەنگدەران ناکرێت بەڵكو بەشداری نەکردنی هاوڵاتیان و نەچونیان بۆ دەنگدان هۆکاری سەرەکیە دوو شێوازی چارەسەری لایە هاوڵاتی یەکەمیان بەشداریکردنێتی لەپڕۆسەی دەنگدان یەکێکی تریشیان ئەوەیە کە ساختەکاری دەکات کێیە ؟ خۆ جنۆکە ناچێت ساختەکاری بکات هەر هاوڵاتی دەچێت !، باهاوڵاتی ڕاستگۆ بێت ئەوەندە موجامەلەی حیزبەکان نەکات کە پێێان وتن بچن ساختەکاری بکەن ڕەدی بکەنەوە، ئەوە کۆمسیۆن نیە کە ساختەکاری دەکات .”