كۆسرەت رەسوڵ پێویستمان بەهیچ هێزێك نیە بۆ ناو كەركووك

خواكوڕك
جێگری گشتی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆسرەت رەسوڵ لە میانی لێدوانی رۆژنامەوانی رایگەیاند ئێمە لەكەركووك پێویستمان بە هێز نیە بۆ ناو شاری كەركووك تەنها ئەو هێزانەی كە هەنە لەناو شارەكە رێكخستنەوەیان بۆ دەكەنی و رێكیان دەخەینەوە چونكە هەموویان پیاوی قارەمانی كوردن.
 
پاش ئەوەی حشدی شەعبی و پەكەكە و عەبادی رایانگەیاند كە هێز دەنێرن بۆ ناو شاری كەركووك، جارێكی تر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی بەهیچ شێوەیەك كەركووك پێویستی بە هێز نیە و هێزی كەركووك تەنها رێكخستنەوەیان دەوێت.
 
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر دوێنی چەندین هێزی نزیك لە ئێران نمایشی ئەوەیان كرد كە دێنە ناو كەركووك بەڵام هەر لەدەمەو بەیانی فەرماندەیەكی هێزەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم رایگەیاند هیچ هێزێك جگە لە هێزە ئەمنیەكانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ هێزێك لێناگەرێن بێتە ناو كەركووك.
Back to top button