پۆستی سه‌رۆككۆمار به یه‌كێتی نادرێته‌وه، به‌م هه‌واڵانه گاڵته به‌ده‌نگده‌رانی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه له كه‌شی دانووستاندنه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی دا، پارتی به یه‌كێتی راگه‌یاندووه كه سه‌رۆككۆمار ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی پارتیه، بۆیه باشتره ئێوه بیر له پۆستی تر بكه‌نه‌وه، پارتی ئاماده نیه پۆستی سه‌رۆككۆماری بدرێته‌وه ده‌ست یه‌كێتی”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی نزیك له یه‌كێتی شاندی ده‌نووستاندنی یه‌كێتی به ئاشكرا به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیان گوتووه، كه پارتی پێداگره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت سازشی له‌سه‌ر بكه‌ن، رای گه‌یاند، پارتی به ئاشكرا به‌یه‌كێتی گوتووه، كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی پارتیه، بۆیه ئێوه بیر له پۆستێكی تر بكه‌نه‌وه له به‌غدا”.
هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” یه‌كێتی به‌ته‌واوی ده‌زانێت كه پارتی ئاماده نیه پۆستی سه‌رۆككۆماری بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له میدیاكاندا هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك و لایانگرانی خۆی ده‌دات”.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌م سه‌رچاوه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات، هه‌وڵی چه‌واشه‌كاردنی لایانگرانی خۆیان ده‌ده‌ن..