یه‌كێتی دوو پۆستی سه‌ركردایه‌تی و پۆستێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌داته قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناویه‌كێتی كراوه ،ووریاریش دراوه دوو پۆستی سه‌ركردایه‌تی و پۆستێكی مه‌كته‌بی سیاسی بدرێت به قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح .
دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی بریار دراوه دوو پۆستی سه‌ركردایه‌تی و پۆستێكی مه‌كته‌بی سیاسی بدرێت به قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رجه‌م ده‌ركراوو لایه‌نگرانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌ر وه‌زیفه‌و پۆست و ئیشوكاره‌كانیان بگه‌رێنه‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” هه‌ریه‌ك له ئارام قادر و محه‌مه‌د ڕه‌ووف پۆستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یان پێدراوه و بۆ مه‌كته‌بی سیاسیش قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێكی به ناوی ( خانم ره‌حیم له‌تیف ) كاندید كردووه به‌ڵام یه‌كێتی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و داوایان له به‌رهه‌م ساڵح كردووه كه كه‌سێكی تر بخاته شوێنی “.
لای خۆیه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت:” سه‌ركردایه‌تی پیشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ وه‌فدێكی باڵا بۆ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كگرتنه‌وه‌مان پێكهێنراوه “.