بۆ هەلکەوتەی جوگرافی شاری ئیدلب ھێندە گرنگە

 

 

نھێنی پێگەی پارێزگای ئیدلب وای کردووە گەورەترین زلھێزەکانی جیھان وناوچەکە بە ھەردوو ئاراستەی دیپلۆماسی سیاسی و ھێزی سەربازی بۆیی بجەنگن، ئەمەش لە دواین کۆبوونەوەکانی لووتکەی ئیران – تورکیا – روسیا ئاشکرا بوو، سەرۆک شاندەکانی گفتوگۆ نەیاتوانی بە ئاشکرا دان بەوەدا بنێن کە قەیران و پێگەی ستراتیژی ئیدلب ھێندە مەزنە نەیانتوانی لە سەری ڕێکبکەوێن، یان ئیدلب خاڵی شکست وەرچەرخانی ئەو لووتکە مێژووییە بوو.

رۆژنامەی -رۆیتەرز- لە دوا چاپی خۆیی ئاماژەی داوە بەوەی کە راستە ئیدلب کونترۆلکراوە لە لایەن چەند گروپێکی چەکدار و راھێنراو نزیک لە دەوڵەتی تورکیا کە ڕاستەوخۆ مەترسی ھەڕەشە نیە بۆ ئایندەی دابەشبوونی سوریا، بەڵام کونترۆڵکردنەوەی زەروورەتێکی ستراتیژی و ئابووریە بۆ ھێزەکانی روسیا و داھاتووی پێگەی حکومەتی سوریا بەھێز دەکات لە رووبەرووبوونەوەی دژ بە پرۆژە و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان، پێکھاتەی جیۆمروویی و لە رووی جوگرافیەوە دەکاتە ھێڵی پشتێنەیی شاری عەفرین و زنجیرەیەک گوند و ناوچەی کورد نشینی گرنگی تێدایە کە نزیک دەبێتەوە بۆ سنورەکانی قەراغی دەریای سپی ناوەراست .

ھاوکات رۆژنامەی -یەنی شەفەق-ی تورکی ئاماژەی داوە بەوەی کە ئیدلب بووە خاڵێکی یەجگار گرنگی دانوستان و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان ئەم قەیرانەش سنورەکانی سوریای بەزاندووە بەرەو ئاراستەی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست و ھاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا پەلی کێشاوە ھەموو ئەم ململانێ و سەرکێشیەش لە سەر ئیدلب بۆ پێگە جیۆسیاسی و ژێرخانە غازیەکەی دەگەرێتەوە کە بە ترلیۆن دوڵار مەزەندە دەکرێت چونکە ئیدلب .
— پێگەی جیوسیاسی گرنگی ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەر ڕێرەوێکی ئابوری و بازرگانی لە داھاتوو بەرەو دەریای سپی ناوەراست .
— ھەبوونی ھەژمارێژی زۆری سەرچاوەی گازی سروشتی – LPG کە گرنگی و بایەخی تایبەتی ھەیە بۆ دژبەرەکان و داھاتووی ھێز لە دیاریکردنی ئایندەی نەخشەی سوریا.

رۆژنامەی -یەنی شەفەقی- تورکی نەیشاردووەتە باسی مەترسی ئەگەری کونترولکردنی ئەدلەب لە لایەن ھێزە کوردیەکان بە ھاوکاری ئەمریکا دەکات، بە پرۆژەیەکی یەکانگیر و تەواوکەر لەگەل گورانکاریەکانی ناوچەکە و کوردستانی عێراق وەسفی دەکات، بە زنجیرەی پلان و گۆرانکاریەکانی دوای جەنگی ساڵی ١٩٩١ و ٢٠٠٣ دەیشوبھێنێ، ئەو رۆژنامەیە پێی وایە جوڵانەوەکانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆم و بەھێزکردنی توانای لوجستی و سەربازی ھێزە کوردیەکانی کوردستانی سوریا لەلایەن ئەمریکا و ھەندێ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ و ئیسرائیل و سعودیە و ئیمرات ئامانجی کۆتایی دروست کردنی ڕێرەوێکە بۆ دەریای سپی ناوەراست و گەیشتن بە بازار و پێگەی ئابوری راستەوخۆ لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھان دوور لەو ھەژموون و کونترۆڵی وڵاتانەی کە ١٠٠ ساڵە خاوەندارێتی ئەم جوگرافیایە دەکەن .

سەرچاوەکان
رۆیتەرز
یەنی شەفەق

Back to top button