جۆن كیری هێرشی توند دهكاته سهر ترامپ.
پاش ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بەتووندی سەركۆنەی وەزیری پێشووی دهرهوهی وڵاتەكەی كرد، جۆن كێری وەڵامی دۆناڵد ترامپی دایەوەو بەدرۆزن وەسفی كرد.”
(جۆن كێری) وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا لەشاری سانفرانسیسكۆی ئەمریكا گوتی، (دۆناڵد ترامپ) لەوەتەی هاتۆتە سەركورسی دەسەڵات هەڵەی گەورەی ئەنجامداوە، بەتایبەت هاتنە دەرەوەی لە ڕێككەوتنی كەش و هەوای پاریس و پەشیمان بوونەوە لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران.
وهزیری پێشووی ئهمركیا ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كه ئێستا ئەمریكا سەرۆكێكی درۆزنی هەیە، چونكە بەبێ پشت بەستن بەزانیاری دروست كارەكانی ئەنجام دەدات، ئەوەش هەڵەیەكی زۆر گەورەیە كە سەرۆكی وڵاتێكی گەورە بیكات.