نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ ئه‌مڕۆ بزانه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/9/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

لەكۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەڕێژەیەكی باش بەرز بوونەوەی تۆماركرد، بەڵام پاش ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای لەسەر گەڵاڵە نامەیەكی نوێ‌ كرد كە تێیدا بەبەهای (200) ملیار دۆلاری تر باج بەسەر چین دەسەپێنێت، ئەوەش بووە مایەی دابەزینی بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

لەسەرێكی ترەوە نزیك بۆتەوە كە گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێران بسەپێندرێت، ئەوەش باس كراوە كە لەمانگی تشرینی دووەم مۆڵەتی سەپاندنی ئەو سزایانەیە.

بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (78.09) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.99) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

Back to top button