كۆمسیۆن له‌ رۆژی ده‌نگدان به‌م سێ به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌تواندرێت ده‌نگ بدرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی دەنگدان دەنگدەر دەتوانێت دەنگیان پێبدات ڕاشیدەگەیەنێت: ناسنامەی باری شارستانی(نفوس) دەنگی پێنادرێت.”

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە، ڕایگەیاندوه‌.” كه‌ بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن دەنگدەر دەبێت یەكێك لە بەڵگەنامەكانی كارتی نیشتمانی یاخود ڕەگەزنامەی عێراقی، یاخود پاسپۆرتی پێبێت بۆ ئەوەی‌ بتوانێت دەنگ بدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەهیچ شێوەیەك دەنگدەر ناتوانێت بە ناسنامەی باری شارستانی دەنگ بدات.

Back to top button