نارەزایەتیەكان لەسەر سوكایەتی بە پێشمەرگە بەردەوامە

خواكوڕك
 
لەپاش ئەوەی لەكەناڵی ئێن ئارتی هەردوو كادیری گۆڕان ( عەدنان عوسمان و كەماڵ رەئوف) هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەیان بە ترسنۆك و بەزیو لەقەڵم دا، وەزارەتی پێشمەرگە داوایەكی ئاراستەی كەناڵی ئێن ئارتی كرد، كە خۆی بێ بەری بكات لە ناوەرۆكی قسەكانی ئەو دوو كادیرەی گۆڕان بەڵام ئێن ئارتی ئامادە نەبوو داوای لێبوردن بكات و خۆی لە قسەكانی ئەو دوو كادیرەی گۆڕان بێ بەری بكات بۆیە هەر زوو وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو كەناڵەی بەهۆی سوكایەتی بە پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ دوور خستەوە.
 
پاش ئەو سوكایەتیەی كە پێان كراوە هێزەكانی پێشمەرگە لەهەموو بەرەكانی جەنگ نارەزایەتیان دەربری لەوەی لەپشتەوە چەقۆ لە پێشمەرگە دەدرێت و لەگردبوونەوەكان داوای رێكاری یاسای و جێبەجێ كردنی یاسا دەكرێت لەسەر ئەو سوكایەتیانەیە.
 
هەر لەسەر ئەو سوكایەتیانە كادیرانی پارتی لەسەر پێشمەرگەیەكی خۆبەخشی سەر بەگۆڕانیش هاتنە دەنگ و دەلێن نابێت سوكایەتی بە پێشمەرگەیەك بكرێت كە لەرووی ئینتماشەوە سەر بە گۆڕانە.
 
هەر لەسەر ئەو پرسە رێبوار هەژار كادیری پێشكەوتووی یەكێتی لەواڵەكەی خۆی لەسەر ئەو سوكایەتیەی كە بە پێشمەرگە دەكرێت دەنووسێت، بەڵام کەس مافی ئەوەی نییە پەنجەی خراپ بۆ پێشمەرگە ڕابکێشی لە ژێر ناوی پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی سوکایەتی بە پێشمەرگە بکات
با ئێمەی لایەنە سیاسیەکان گۆشتی یەک بخۆین و پێمان حەڵال بێت بەڵام بە حەراممان بێت ئەگەر دەست بۆ ئێسقانی یەک بەرین کە ئەویش پێشمەرگەی پێش مەرگە
 
هەروەها دەلێت، ئێمە وەک یەکێتی لەبەر ئەوەی فەرماندە یەکێتیەکان دەناسین مافی خۆمانە زیاتر ئاگامان لە چالاکیەکانیان بێت و لە فەیسبووکەکانمان بڵاوی بکەینەوە پارتیەکانیش بە هەمان شێوە ئەو مافەیان هەیە .
14721693_171105310012653_5928333309950446697_n
پێشمەرگە

 

14705656_171105323345985_3622718277718802809_n
14724643_171105296679321_5942719150735332959_n-1
Back to top button