بیبه‌ری تون له‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی دڵ مرۆڤ ده‌پارێزێت.

هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە تونەکان زیان بەندروستی دەگەیەنێت بەڵام ئەم زانیاریە بەتەواوی هەڵە و ماڵپەڕی
” lifehack” سودی سەر سوڕهێنەر و نایابی خواردنە تونەکانی بڵاوکردۆتەوە، پاش خوێندنەوەی ئەو سودانە ناتونین دەست لەخواردنی بیبەر و جۆرە تونیەکانی دیکە هەڵبگرین>K

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات : لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت : لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە : بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. تەمەن درێژ دەکات : توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرایکردووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %١٤ کەمدەکات .

5. دڵ خۆشدەکات : بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

6. لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت : ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سودێکی زۆری لە ڕێگریکردن بەونەخۆشیە کوشندەیە دەبێت .

7. گەدە بەهێز دەکات : لە تازە ترین توێژینەوکان دەرکەوتووە خواردنە تونەکانی وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن و ناهێڵن توشی برینداربون و تێکچونی گەدە ببین .

Back to top button