مه‌كگۆرگ و سوله‌یمانی كۆبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن
ئه‌مرۆ شه‌ممه ۱۵ی۹ی۲۰۱۸ ڕۆژنامه‌ی “الجريدة”ـی كوه‌یتی له راپۆرتێكی دا دیدارێكی نهێنی له‌نێوان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئاشكرا ده‌كات .
ڕۆژنامه‌ی “الجريدة”ـی كوه‌یتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناوسوپای پاسدارانی ئێرانی ده‌ڵێت :” له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان قاسم سوله‌یمانی وبرێت مه‌كگۆرك دڵنیایی دراوه‌ته‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌مریكا دورونزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سوتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیران به هۆی خۆپیشاندانه‌كان له به‌سره نه‌بووه “.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و برێت مه‌كگۆرك داوا له ئێران كراوه كه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ئاگادار بكاته‌وه كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق خۆیان له‌م بابه‌ته به دوور بگرن بۆ ئه‌وه‌ی گرژی دروست نه‌بێت كه دواجار كۆنترۆلكردنی ئه‌سته‌م بێت .
له دیداره نهێنییه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی و برێت مه‌كگۆرك باس له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پرسی پێكهینانی كابینه‌ی نوێ كراوه ، برێت مه‌كگۆرك په‌یامی ئه‌مریكای به قاسم سوله‌یمانی گه‌یاندووه‌و گوتویه‌تی :” واشنتن سوورنییه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، پیویسته له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا هه‌ردوو وڵات ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێت و پێكه‌وه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكه‌ین”.
لای خۆشیه‌وه قاسم سوله‌یمانی به مه‌كگۆرك گوتووه ” ئێمه ئاگاداری پلانی هیرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌مان بووین و فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵگه‌نامه‌كانمان له باڵه‌خانه‌كه‌دا نه‌هێشتووه‌و ئه‌وه‌ش له‌پێناو رێگه‌گرتن بووه له كاردانه‌وه و تووڕه‌یی لایه‌نگرانی تاران له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان عێراقییه‌كان روونه‌دات،هه‌واڵگری ئێران له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن كه له پشت ھێرشهكهوه بوون “.
سوله‌یمانی گوتوشیه‌تی :” ئه‌وانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له به‌سره سووتاند، هه‌ر ئه‌وانه‌یش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیان ئه‌نجامداوه و په‌لاماری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا رووبدات و شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن”.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی “الجريدة”ـی كوه‌یتی هاتووه‌و ده‌ڵێت:” قاسم سوله‌یمانی به مه‌كگۆركی گوتووه، عێراق بۆ ئێران هێڵی سوور و به‌رژه‌وه‌ندی ژیارییه، بۆیه ناكرێت له ده‌ستی بدات، به‌ڵام ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات رێگه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و واشنتن ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نه‌بات له عێراق”.