هێمن شێخانی: نه‌وه‌ی نوێ شاگردی یه‌كێتی یه‌

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی هاوكات به‌رپرسی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ له‌ هه‌ولێر باس له‌ بچوكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێی شاسوار عه‌بدوالواحید ده‌كات و هاوكاتیش نه‌وه‌ی نوێ به‌ ده‌ستكردو شاگری یه‌كێتی ده‌زانێت .

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان ڕایگەیاند: “ئەوەی لە یەکێتی بچووکتره‌ نەوەی نوێیە، چونکە (نەوەی نوێ) دەستکرد و شاگردی یەکێتییە، بۆیە کاتێک ئەو ھێزەی دێت ململانێی گۆڕان دەکا، دەبێ سەیر بکات خزمەتی زۆری کردبێت ئەگەر نوێیە، یان ئەگەر مێژووی دوور و درێژی ھەبێت”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌ڵێت :” لە بنەڕەتدا ئەو ”نوخبە بچووکە“ی دەنگیان بە یەکێتی و نەوەی نوێ داوە، ئێستا باسی بایکۆت دەکەن، واتە “جەماعەتی یەکێتی و نەوەی نوێن ،خه‌ڵك تێگه‌یشتن شاسوارو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی جگه‌ له‌ بازرگانێكی بچوك شتێكی دیكه‌ نین ،خه‌ڵك هوشیاره‌ و ده‌نگ به‌وانه‌ نادات “.

هێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌شلێت : ”کارتی لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە بڵێت من خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەم، لە کاتێکدا نەیتوانی خۆپیشاندانی ١٠٠ کەسی بکات، جگە لەوەی کۆمەڵێک بەڵێنیی بریقەداری لە کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە خەڵک دا”.

Back to top button