خه‌تاب عومه‌ر:بایکۆتکردنی هەڵبژاردن ڕیارێکی نادادپەوەرانە و نادیموکراسییانەی بەرهەم ساڵح بوو
خەتاب عومەر، کاندیدی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕاگەیاند: ”بەبێ ئەوەی ڕەزامەندیی ئێمە وەربگرێت، بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی، بڕیاری بایکۆتی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی داوه، ئەمەش بووە ھۆی دڵگرانییەکی زۆر لەلامان“.
خه‌تاب عومه‌ر ده‌ڵێت:” من بڕیارم داوە، وەکوو کاندیدێک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکه‌م و ”ڕژدم لەسەر ئەم بڕیارەم“. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :”بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، ”بڕیارێکی نادادپەوەرانە و نادیموکراسییانەی بەرهەم ساڵح بووە“.
لای خۆشیانه‌وه به‌رپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند:” بەهۆی ئەوەی قه‌واره‌كه‌ی بەرهەم ساڵح ریكاری یاسایی تایبه‌ت تایبەت بە تۆمارکردن و وردەکارییەکانی دیکەیان گرتووەتە بەر، كه‌وات فۆڕمی كشانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پڕنهكردووهتهوهو نەکشانەتهوە،خۆكاندیدكردن له قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا پێچەوانەی یاسا نییە”.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی بریار دراوه دوو پۆستی سه‌ركردایه‌تی و پۆستێكی مه‌كته‌بی سیاسی بدرێت به قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رجه‌م ده‌ركراوو لایه‌نگرانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌ر وه‌زیفه‌و پۆست و ئیشوكاره‌كانیان بگه‌رێنه‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” هه‌ریه‌ك له ئارام قادر و محه‌مه‌د ڕه‌ووف پۆستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یان پێدراوه و بۆ مه‌كته‌بی سیاسیش قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كه‌سێكی به ناوی ( خانم ره‌حیم له‌تیف ) كاندید كردووه به‌ڵام یه‌كێتی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و داوایان له به‌رهه‌م ساڵح كردووه كه كه‌سێكی تر بخاته شوێنی “.