كێلگه‌یه‌كی چاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان كوره‌كانی جه‌نگی

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سێ رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاند، كه‌ كێلگه‌یه‌كی ماده‌ هۆشبه‌ریان گرتووه‌ كه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ری تێدا چاندراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ له‌ باخچه‌یه‌كدا 78 نه‌مامی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ نزیك تاسڵوجه‌، چاندراوه‌”.

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی رێگری كردن له‌ كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی كردن به‌ ماده‌كه‌، توانیویانه‌  دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەچوارچێوەی هەڵمەتەكانیان بۆ رێگری لەكێشان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر، توانیان لەنزیك تاسڵوجە شوێنی كێلگەیەك ئاشكرا بكەن كەئەو جۆرە ڕووەكانەی تێدا دەچێندرێت كەمادەی هۆشبەریان لێبەرهەم دێت، هاوكات هێزەكانی ئاسایشی توانیان خاوەنی كێڵگەكەش دەستگیربكەن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌سێك به‌ناوی به‌رێوه‌به‌ر ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ به‌رێوبه‌ری كێلگه‌كه‌یه‌، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا، كێلگه‌كه‌ هی به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌، پاسه‌وانه‌كه‌یه‌، به‌ناوی به‌رێوه‌به‌ر ده‌ستگیر كراوه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ”به‌پێی زانیاریه‌كانم ئه‌م كێلگه‌یه‌، بچووكترین كێلگه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی نه‌مامه‌كانی 78 نه‌مامه‌ له‌ تاسڵوجه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باخچه‌یه‌ش بۆته‌ كێشه‌ له‌نێوان ئاسایش و ئاراس جه‌نگی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كێلگه‌یه‌ هی دۆستێكی ئێرانیه‌ ده‌با پرس بكرابا نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ تێیدا شه‌رمه‌زار كراوه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كه‌ له‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی نزیك له‌ ئاسایشی یه‌كێتی وه‌ری گرتووه‌، ئاراس جه‌نگی به‌ ئاسایشی گوتووه‌ له‌وه‌ زیاتر هه‌نگاو نه‌نێت و ئه‌مه‌ی كردوویه‌تی به‌بێ پرس بووه‌، ده‌بێت له‌مه‌و به‌دوا پرس بكرێت ئینجا هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه‌ بهاوێژن”.

Back to top button