كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرده‌وه
پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۵ی۹ی۲۰۱۸، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەستی پێ کرد.
دوای کشانەوەیان لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارانی لیستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوپەیمانیی سائیرون و بەرەی تورکمانی ڕایانگه‌یاند:” ئه‌وان نابنه ته‌ره‌ف له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی سوننه‌كان “.
دوای کشانەوەی زۆربەی کاندیدەکان و به‌ته‌نها مانەوەی (محەمەد حەلبوسی و ئوسامە نوجەیفی) پەرلەمانتارانی پارتی، هاوپەیمانی سائیرون و بەرەی تورکمانی گەڕانەوە هۆڵی دانیشتنەکانی په‌رله‌مانی عێراق.
موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆكاری كشانەوەی ئەو فراكسیۆنانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە پێشتر رێكنەكەوتوون و رایگەیاند “دیارە دەیانەوێ كۆبوونەوەكە تێنەپەڕێ و نایانەوێ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەو شێوەیە هەڵبژێردرێت، هۆكارەكەشی رێكنەكەوتنە و پێشتر سازانی لەسەر نەكراوە بۆیە نایانەوێ بەبێ رێككەوتن و ئەو سازانەی دەیانەوێ تێپەڕێت”.
پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌شڵێت:”ئەگەر رێژەی یاسایی هەبێ دانیشتنەكە یاسایی دەبێت و بەبێ ئەوان دەنگدان دەستپێدەكات، هەر كاندیدێكیش دەنگی پێویست كە ۵۰ +۱ بەدەست بێنێ دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان”.
لای خۆیه‌وه عەلی غانمی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “كشانەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە و بە مەبەستی بایكۆتكردن نییە، دانیشتنەكەش هێشتا بەردەوامە و كاندیدەكانیش سیڤی خۆیان پێشكەش دەكەن”.
بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌دادی كاندیدكرووهو هه‌ر یه‌كه له موسه‌ننا ئه‌مین له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگری ده‌بێت و له لیستی هاوپه‌یمانێتی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات حه‌سه‌ن كه‌ریم بۆ وه‌رگرتنی كاندید كراوه.
مەلا بەشیر حەداد لەبارەی رێککەوتنەکان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت: “رێککەوتن کراوە لەنێوان لایەنەکانی نێو پەرلەمان لەبەرامبەر پشتیوانی ئێمە بۆ بەربژێرەکانی ئەوان ئەوانیش پشتیوانی لە ئێمە بکەن بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، هەر ئەمڕۆش هەڵبژاردن بۆ هەردوو پۆستی جێگری یەکەم و دووەم دەکرێت”.