محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ 169 ده‌نگ بووه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌ و ئه‌ندامی كوتله‌ی بنیات له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ 169 ده‌نگ بووه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خالید عوبه‌یدی 89 ده‌نگ و ئوسامه‌ نوجێفی 19 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له‌ دایكبووی شارۆچكه‌ی ئه‌لكه‌ره‌مه‌ی پارێزگای ئه‌نباره‌ و سیاسییه‌كی گه‌نج و ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی “ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌”یه‌ و ساڵی 2017 پۆستی پارێزگاری ئه‌نباری وه‌رگرت و له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی5ی2018 خۆی كاندید كردو بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.

 

Back to top button