هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح و كاندیدكردنی ئاوه‌ڵزاواكه‌ی مام جلال بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق

بەرهەم ساڵح ئێستا لە گفتوگۆدایە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی لە چوارچێوەی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،به‌وه‌ش خۆی ڕوبەڕوی لێشاوێك ڕەخنە كردووەتەوە كە بەشێكیان لەناوخۆی حزبەكەیدان.

محەمەد سابیر، ئاوەڵزاوای مام جەلال‌وكاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رككۆماری عێراق له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌ ده‌لێت :”هەرگیز ناكشێمەوەو بەرنامەم بۆ چوار ساڵی ئایندە ئامادەیە، چاوەڕوانی بڕیاری مەكتەبی سیاسی یه‌كێتیم بۆ دیاریكردنی كاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار”.

لەناو یەكێتیدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی، كاریگەریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دانانی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د مەرجی ئەوەیە ئەو كەسەی كاندید دەكرێت لەسەر ڕێبازی مام جەلال بێت‌و دانەبڕابێت لە یەكێتی، مەرجەكانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بەرهەم ساڵح ناگرنەوە.

له‌ دوای گه‌رانه‌وی بۆ ناو یه‌كێتی بەرهەم ساڵح بە چڕیی لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی كورسیی سەرۆك كۆمار، بۆئەو مەبەستەش سەرقاڵی نزیكبوونەوەو ڕێككەوتنە لەگەڵ یەكێتی ،لەو چوارچێوەیەدا بەرهەم ساڵح پەیوەندییەكانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئاسایی كردووەتەوەو هەریەكە لە كۆسرەت ڕەسوڵ‌و بافڵ تاڵەبانیش پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵیدا هەیە.

بەرهەم ساڵح چوار ساڵ لەمەوبەر هەوڵی زۆریدا كە پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، ئەوكات هێشتا لەناو یەكێتیدا بوو، ململانێكانی لەگەڵ ماڵی مام جەلال بەتایبەت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بێبەشیانكرد لە وەرگرتنی ئەو پۆستەو لە بەرامبەر ئەودا، دوو كەسی دیكە لەناو یەكێتی كاندید كران‌و چانسی بەرهەم ساڵح لاوازكراو دواجار فوئاد مەعسوم لەسەر كورسیی سەرۆكایەتی دانیشت.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: “پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە بەڵام پارتی ئامادەیە بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە کەسێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار دەستنیشان بکەن”.

 

Back to top button