ئه‌فسه‌رێكی هه‌ڵاتووی سوپای پاسداران چه‌ند نهێنیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات

محه‌مه‌د حسێن توركمان ئه‌فسه‌ری سوپای پاسداران و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی خامه‌نه‌یی و به‌رپرسی ژووری (عه‌مه‌لیاتی) دوایی هه‌ڵبژاردنی 1388ی كۆچی هه‌تاوی، بۆ كۆنترۆڵكردنی لایانگرانی (كه‌رووبی و مووسه‌وی)، كه‌ ئێستا هه‌ڵاتووه‌ بۆ ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی داوه‌، بۆ گاردیانی به‌ریتانی كه‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ چه‌ند به‌شێكی لێ راگیراوه‌، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌شێكی له‌ئێستادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاریگه‌ریه‌كانی ئێران له‌ناوه‌خۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت، ناوی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی ئاشكرا ده‌كات، كه‌ بۆته‌ جێگای سه‌رسورمان”.

محه‌مه‌د حسێن توركمان، له‌و به‌شه‌ی كه‌ باسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ناوی چه‌ند سه‌ركرده‌ و به‌رپرسێك ئاشكرا ده‌كات كه‌ پله‌یان له‌ناو سوپای پاسداران هه‌یه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ركرده‌ و خۆناسێنن به‌ شۆڕه‌شگێر و ده‌لێت” له‌ناو سوپای پاسداران ته‌نها خه‌ڵكی ئێران نیه‌ به‌ڵكو سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تی جیاوازی نه‌ته‌وه‌كان و ناوچه‌كه‌ی تێدایه‌”.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حسێن چه‌ند ناوێكی تر له‌ناو كورده‌كان ده‌هێنێت كه‌ پله‌یان له‌ناو سوپای پاسداران هه‌یه‌، دیارترین كه‌سیان كه‌ ئه‌فسه‌رێكی ئاشكرایه‌ له‌لایان كورده‌كان خۆشیان ( ئاراسی شێخ جه‌نگیه‌) كه‌ ئه‌ویش له‌ناو سوپای پاسداران پله‌ی هه‌یه‌”.

 

Back to top button