هۆله‌ندا: هۆله‌ندا فڕۆكه‌كانی ئێف 16ـی له‌ نێوهاوپه‌یمانێی نێو ده‌وڵه‌تی كشاندنه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش هاوپه‌یمانێتیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی پێكهێنرا كه‌ هۆله‌ندا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی كرد, ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا داعش كۆتا نه‌هاتووه‌ به‌ڵام حکوومەتی شانشینی هۆڵەندا بڕیاری کشاندنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا، داوە.

هۆڵەندا لە مانگی 10 ساڵی 2014 و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، چوار فڕۆکەی جەنگیی جۆری F16 بۆ بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، ناردووەتە عێراق.

بەپێی بەیاننامەیەک، حکوومەتی هۆڵەندا رایگەیاندووە، نایەوێ ماوەی مانەوەی ئەو فڕۆکانە لە عێراق درێژ بکاتەوە، کە لە رۆژی 31/12/2018 کۆتایی پێ دێت.
مارک رۆتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا رایگەیاندووە، کە داعش ئێستا لە عێراق خاکی بەدەستەوە نەماوە، تەنیا کردە و هێرشی تیرۆریستی لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دەدات

هەرچەندە پێشتر لە مانگی 12ـی 2017، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات (ئێستا سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەرە)، رایگەیاندبوو، داعش لە عێراق کۆتایی پێ هات، بەڵام بەردەوام و رۆژانە چەکدارانی ئەو رێکخراوە کردەی تیرۆریستی لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، لە ماوەی چەند رۆژێکدا، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

Back to top button