گۆڤارێكی ئه‌مریكی: عه‌بادی جارێكی دیكه نابێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق تیچپهڕیون تا ئێستا نه‌توانراوه گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رابگه‌یه‌نن, ئه‌مه له كاتێكدا له میانه‌ی گفتوگۆكاندا زۆرترین ئاراسته پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه له دواهه‌مین راپۆرتی میدیایی گۆڤاری “ناشیۆناڵ ئینتریست”ی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ شه‌مه له ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كرده‌وه، كه عه‌بادی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقه.
گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه، له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: “عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، زۆرترین جار پابه‌ندی دابونه‌ریته ئیسلامییه‌كانه و دووره له سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جار، به‌تایبه‌ت كاتێك عێراق به‌ره‌و دۆخێكی ئاڵۆز ده‌ڕوات، دێته سه‌ر هێڵ”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سیستانی هه‌نگاوێكی جیاوازی نا و ڕای گه‌یاند، كه ده‌بێت سیاسی و به‌رپرسه تاقیكراوه‌كان، كه‌نار بگرن و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیان پێنه‌درێت، چونكه زۆرینه‌ی هاووڵاتییان متمانه‌یان به‌سه‌ركرده‌كانی ئێستا نه‌ماوه.
ئه‌و گۆڤاره، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه به‌هۆی بۆچوونه‌كه‌ی سیستانییه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، چانسی وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌می له‌ده‌ست دا و، كرایه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كردووه، گفتوگۆ نهێنییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاری نه‌جه‌ف، كه بنكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیستانی تێدایه، ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌كه‌ی بگاته پێكهێنانی حكوومه‌تێك به‌ڕێككه‌وتنی نێوان دوو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه.
تائێستا دوو هاوپه‌یمانی خۆیان به‌گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ناساندووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، دادگای فیدڕاڵی، گه‌وره‌ترین كوتله له‌نێوان هاوپه‌یمانی ئیسڵاح كه له لیسته‌كانی نه‌سر، سائیروون، حیكمه و چه‌ند لایه‌نێكی سونه پێكدێت، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بینا، كه له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح، و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سونه پێكهاتووه، یه‌كلایی بكاته‌وه.