ئالا تاله‌بانی: ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر پشكی كورد ببێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
دوای ئه‌وه‌ی ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان, خۆی له‌سه‌ر لیستێ‌كی سونه كاندید كرد بۆ په‌رله‌مانی عێراق, هه‌وڵیدا زیاتر له‌سه‌ر دژایه‌تی كردنی مافی كورد و ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌نجی هێزه شۆڤینیه‌كانی عێراق رابكێشێت, كه‌چی له ئێستادا ده‌یه‌وێت په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌نگی پێبده‌ن.
به پێێ زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاڵا تاله‌بانی داوای له په‌رله‌مانتاره كورد‌و عره‌به‌كان كردووه كه پشتگیری بكه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه پشكی كورده, له كاتێكدا ئه‌و له‌سه‌ر لیستێ‌كی سونه خۆی كاندید كردووه.
په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌لێت:” ”بە پێی قسەکان بێ ئەو دەیەوێت خۆی کاندید بکات. پێشبینی دەکەم کە بیەوێت لەسەر پشکی کورد خۆی کاندید بکات“.
ئاشکراشی کرد، ھەرچەندە تاڵەبانی لەسەر لیستێکی سوننە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی کاندید کردبوو، بەڵام دیارە بە پێی نەتەوە و ئەو پشکانەی کە بەر کورد دەکەون، دەیەوێت بچێتە ئەو پۆستە.