له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌درێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ راگێنرا به‌ڵام نه‌توانراوه‌ تا ئێستا موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شبكرێت كه‌ وه‌زاره‌تی دارای ناوی وه‌زاره‌ته‌كانیان راگه‌یاندبوو, سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی دارای رایده‌گه‌یه‌نێت دواكه‌وتنی موچه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و رۆژانه‌ی پشووه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌و دوو هه‌فته‌یه‌ هه‌بوون.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند ئەگەر دوواكەوتن لە مووچەی شوێنێك هەبێت تەنها پەیوەندی بە رۆژانی پشوو هەیە، گوتی: “هیچ سستییەك لە دابەشكردنی مووچە نییە، ئەگەر دواكەوتنی مووچەی شوێنێك هەبێت ئەوە پەیوەندی بە پشووی فەرمی هەیە و ئێمەش ناتوانین لە پشوودا مووچە دابەش بكەین”.

بە گوتەی سەرچاوەكە، لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان داهاتی نەوت دەدرێتە دارایی و ئێمەش لە رێگەی گەنجینەكان بەردەوامین لە دابەشكردنی مووچە.

زیاتر گوتیشی: “317 ملیار دینارەكەی بەغداش لە دوای 18 یان 19ی مانگ دەگات و مووچەی ئەوانەی لێ دەدرێت كە لەسەر لیستی دووەمی مووچەن و تاوەكو 26 بۆ 27ی 9 هەموو لایەك مووچەكانیان وەردەگرن”.

شایه‌نی گوتنه‌:” لە مانگی پێشوودا لە 15ی مانگ مووچەی هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشكرا، بەڵام لەو مانگەدا هیچ یەك لەم شوێنانە مووچەكانیان وەرنەگرتووە”.

Back to top button