جه‌واد زه‌ریف: ئه‌مریكا رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكات, دۆخێك ده‌خولقێنین مه‌ترسیدارتر له داخستنی گه‌رووی هورمز
له درێژه‌ی كێشه‌و ئالۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و دوو وڵاته له یه‌كتری, ئه‌مڕۆ جارێكی تر,محه‌مه‌د جه‌زاد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریدا، ئه‌گه‌ر واشنتۆن رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له تاران بكات، ئه‌وا دۆخێكی جیاواز ده‌هێننه ئاراوه، كه زۆر له داخستنی گه‌رووی هورمز گه‌وره‌تربێت.
له میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری “شپیگڵ”ـی ئه‌ڵمانی،جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، “ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكات”، گوتیشی، “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا توانی ئه‌و كاره‌ش بكات، ئه‌وا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دۆخێكی جیاواز، كه سنووره‌كانی داخستنی گه‌رووی هورمزیش تێده‌په‌ڕێنێت”، به‌دووریشی نه‌زانی، “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه”.
له باره‌ی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جه‌واد زه‌ریف ره‌تیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت و گوتی: به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێت هه‌ر بیریش له‌وه بكه‌ینه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه، “پێویسته ئه‌وروپا شكست به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت” و داواشی له برۆكسل كرد، “ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه سزا بدات، كه به‌هۆی سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران له كۆماری ئیسلامی ئێران كشاونه‌ته‌وه”.
گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ببێته‌وه، ئه‌وا پێویسته به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ی تاران بگرن”.
زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌شی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرده‌وه و ئاشكرایكرد: “به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له‌چوارچێوه‌ی بژارده پێشنیازكراوه‌كانیدایه”.