هه‌لبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رك په‌رله‌مان بۆ سبه‌ی دواخرا
دوای ئه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدار كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگری له خۆده‌گرێت, هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری یه‌كه‌می هه‌ڵبێردران, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یتوانی 165 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت, دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ی دواخرا, وا بڕیاره سبه‌ی ئه‌و پۆسته یه‌كلابكرێته‌وه
ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی ده‌نگدانه نهێنییه‌كه، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ ئه‌و پۆسته، 152 ده‌نگی هێناوه، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شیدی كاندیدی كۆمه‌ڵیش، ته‌نها 45 ده‌نگی هێناوه، موسه‌ننا ئه‌مینی كاندیدی یه‌كگرتووش، 21 ده‌نگی هێناوه، 22 ده‌نگی به‌تاڵیش هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ 15ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، كه محه‌مه‌د زه‌ینی بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به كۆی ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه پشكی سووننه‌كانه، خالید عوبه‌یدیش كه خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردبوو، 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئوسامه نوجێفیش ته‌نها 19 ده‌نگ.
دواتریش دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و به ده‌نگدانێكی نهێنی، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا كه پشكی شیعه‌كانه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌م، بۆ سبه‌ی دواخرا.