باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی كۆبوبنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رژنامه‌یه‌كی كوێتی له زاری فه‌رماندارێكی سوپای پاسداران رایگه‌یاند هه‌ریه‌كه له برێت مه‌كگۆرك نیرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریك بۆ شه‌ڕی دژ به داعش و قاسم سولیمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قدسی ئێرانی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كۆ بووبنه‌وه, ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، دیداری نێوان بریت مه‌كگۆرك و قاسم سوله‌یمانی به ناڕاست وه‌سفكرد.
ئەمڕۆ رۆژنامەی جریدی كوەیتی لەزاری چەند سەرچاوەیەیك ئاگداری نێو سوپای پاسدارانەوە، بڵاویكردەوە، كە رۆژی سێشەممەی رابردوو قاسم سولەیمانی و برێت مەكگۆرك كۆبوونەوەیەكی نهێنییان ئەنجامداوە و تێیدا لەسەر چارەسەكردنی كێشەی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق و راگرتنی پەرەسەندنی ناكۆكییەكانی نێوانیان، رێككەوتوون.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه له توویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، چارڵز كوول، گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی نێوان مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی، نووسیویه‌تی: “ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه كوه‌یتییه‌كه، كه كۆبوونەوەكە لەسەر داوای مەكگۆرك بووە و تێیدا لایەنی ئەمریكی جەختیكردۆتەوە لەوەی، هیچ پەیوەندییەكی بە رووداوی سووتاندنی كونسوڵخانەی ئێران لە بەسڕە نەبووە و داواشی لە لایەنی ئێرانی كردووە، كە هاوپەیمانەكانیان ئاگادار بكەنەوە لەوەی، خۆیان لە هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی عێراق بەدووربگرن، بۆئەوەی رێگری بكرێت لە هەر پەرەسەندنێك كە پێدەچێت دواتر لە كۆنترۆڵ دەربچێت و دەرئەنجامی خراپیشیان لێبكەوێتەوە.