داعش له سنوری كه‌ركوك هێرشی كرد.
تیرۆریستانی داعش،له هێرشێكی چه‌كداریدا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی یه‌كێك له كارمه‌ندانی پۆلیس له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك كرد.”
به‌پێی زانیاریه‌كان كه سایتی “بغداد الیوم” بڵاوكراوه‌ته‌وه، 10 چه‌كداری داعش له گوندی “كه‌فتان جرێسات”ـی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باسی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێكی بنكه‌ی پۆلیسی “ته‌ل زه‌هه‌ب” به‌ناوی “سایر خه‌لیل ئیبراهیم جبووری” و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، له هێرشه‌كه‌دا ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس و دوو له براكانی كوژران و هاووڵاتیێكی ئه‌و گونده‌ش له‌كاتێكدا برینداربوو، كه چه‌كداران له هه‌وڵی دزه‌كردن بوون بۆ ناو گونده‌كه‌یان”.