ئیسرائیل به مووشهك هێرشی كرده سهر سوریا.
فرۆكه سهربازییهكانی ئیسرائیل فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتیان بۆردومانكرد و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا.”
لهو بارهوه، ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردۆتەوە.” كه ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی هێرشێكی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆتەوە، بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك مووشەكی لێدراوە، بەڵام زانیارییەكان روون نییە كە چی شتێك كراوەتە ئامانج.
ههر بهپێی ئهو ههواڵهی بڵاوكراوهتهوه.” بۆردومانەكەی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر شاری دیمەشق ئامانج لێی سەنتەرێكی سەربازی بووە لەنێو فڕۆكەخانەی دیمەشق و بهچڕی لێیدراوه.”
لەلایەن خۆشیەوە سوپای سوریا ڕایگەیاندووە: سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە، وەڵامی مووشەكەكانی ئیسرائیلیان داوەتەوەو چەند مووشەكێكیان كراونەتە ئامانج.